Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 19:35

ئه‌مرۆ 12ـى ئاب رۆژی جیهانی لاوانه‌

قۆناغی لاویەتیی گرانبەهاترین و پیر‌‌وزەترین قۆناغی ژیانە
کوردستان TV
100%

لە 17كانوونی یەكەمی ساڵی 1999، كۆمەڵەی گشتی   UN بڕیاری ژمارە (54 لەسەر 120)ی دەركردو، تێیدا بەرواری (12ی ئاب كە دەكاتە (8-12ی هەموو ساڵێك)ی بە رۆژی جیهانی لاوانی ناساند. ساڵانە لەجیهاندا یادی ئەم رۆژە بەرز دەنرخێندرێت و داهێنان و پێشكەوتنی لاوان دیاری دەكرێن و بەرنامەو پلانی تازەش بۆ ساڵی ئایندە دادەنێن.

قۆناغی لاویەتیی گرانبەهاترین و پیر‌‌وزەترین قۆناغی ژیانە و لەم قۆناغە دا دەرکەوتن و سەرکەوتن و هەستانەوەی تاکێک بنیاد دەنرێت، بەرەوپیشچوون و سەرکەوتنی هەر وڵات و میللەتێک بەستراوە بە هێزی لاوی چالاکەوە کە تا چەند بتوانن رۆڵی تێدا بگێڕن یا درووستکەری بن.

تواناییە جەستەیی و فیزیکییەکانی یەکێک لە ئەو تایبەتمەندییانەی قۆناغی لاویەتییە کە لە توێژەکانی دیکەی جیا دەکاتەوە ، لاو هەردەم خولیای گۆڕان و نوێبوونەوەی هەیە و خوازیاری هەلومەرجی باشتری ژیانە، بۆیە هەنگاوەکانیشی بەردەوام بۆ بەرەوپیشبردن وگۆڕانکارییە، ئەمەیە کە خواستەکانیان زیاتر دەکا و جیایان دەکاتەوە لە توێژەکانی دیکە.

لاو پڕە لە لێهاتوویی و وزە، ئاوەزەکانی پڕن لە ئومید و ئارەزو و خواست کە هەنگاو بۆ وەدیهێنانی دەنێت و ئامادەبەکارە و زۆربەی پرس و بابەتەکان لەسەر بنەمای خواست و روانینی خۆیانەوە دەبینن .

لاو خۆی بە تاکێک لە کۆمەڵگاکەی دەزانێت و پێویستی بە بوونی پێوەندی و هاوسۆزی هەیە لەگەڵ سەرجەم پێکهاتەکانی دیکەی کۆمەڵگاکەی بە تایبەت بنەماڵە یا خود پەیوەست‌بوونی بە گروپ و رێکخراوگەڵێک کە لەگەڵ خواستەکانی دێتەوە. حەزی لە بەشداری چالاکییە لە کۆمەڵگا و کاری گرووپی، پێویستیی بە بوونی ژینگە و کۆمەڵگایەکی تەندرووست و پاک و خاوێنە بۆ پەروەردەیەکی دروست و هەنگاونان لە راستای خواست و خولیاکانی.

لیژنەی رۆشنبیریی و كۆمەڵگای مەدەنیی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان، بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوانەوە، پیرۆزبایی لە لاوانی كوردستان دەكات و داوایش لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، ئەم ڕۆژە بكرێتە دەسپێكی پڕۆژە و بەرنامەیەكی تۆكمەی حكومی بۆ خزمەتكردنی توێژی بەرفراوانی لاوان لە كوردستاندا، لیژنەكەمان پێیوایە؛ گەنجبوونەوەی حكومڕانی و بوونی خوێنی تازە لەدامەزراوە دەوڵەتییەكان و كۆمپانیا و كەرت و بوارە جیاجیاكانی بەرێوەبردنی ژیان، لەرێی توێژی فراوانی لاوانەوە دەكرێت، بەتایبەتی ئەو لاوانەی خاوەنی بڕوانامەی ئەكادیمین، یان ئەزمون و سەلیقەیان لەبوارێكی دیاریكراودا هەیە و بەئەقڵییەتێكی نوێخواز و بە گوڕ و تینێكی لەرادەبەدەرەوە كاردەكەن. خزمەتكردنی لاوان، خزمەتكردنی دامەزراوەكانی دەوڵەت و بەرێوەبردن و بەرەوپێشبردنی پایەكانی حكومڕانییە لە كوردستاندا، سەرەڕای هێنانی بەختەوەریی بۆ زۆربەی خێزانەكانی كورد لە هەرێمی كوردستاندا، وەك چۆن لەزۆرینەی رەهای هەر خێزانێكدا لەهەرێمی كوردستان، لانیكەم لاوێك بونی هەیە. رۆژی جیهانیی لاوان، كە 12ی ئابی هەموو ساڵێكە و لەكۆنگرەیەكدا بە بەشداریی بەرپرسانی وەزارەتەكانی لاوان لەسەرتاسەری جیهان و لە ساڵی 1998دا لە "لێشبونە" بڕیاری لێدرا، لەو سۆنگەوەیە كە لاوان، كۆڵەكەی بەرەو پێشبردنی كۆمەڵگەن و خزمەتكردنی لاوان، خزمەتكردنی راستەوخۆی كۆمەڵگەیە. بەناوی لیژنەكەمانەوە، داوادەكەین چیتر لاوانی وڵاتەكەمان پەراوێز نەخرێن و چانسی زۆریان بدرێتێ‌ بۆ دامەزراندن و كاركردن لە بوارە جیاجیاكان و دەرخستنی توانا و لێهاتووییەكانیان بۆ خزمەتكردنی هەرێمەكەمان.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.