Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 19:35

عێراق بۆ ساڵی 2020 له‌ ریزبه‌ندی 110مین دایه‌ بۆ به‌خته‌وه‌ری

ئه‌فغانستان له‌ پله‌ی 153 یه‌مین دایه‌
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی گۆڤاری گلۆبال ڤایناس ،عێراق بۆ ساڵی 2020 له‌ ریزبه‌ندی 110مین دایه‌ بۆ به‌خته‌وه‌ری.

به‌ گوێره‌ی ئامارێكی گۆڤاره‌كه‌ عێراق له‌ نێوان 153 وڵاتدا له‌ ریزبه‌ندی 110مین دایه‌ و دوای سعودیه‌و به‌حرێن و كوه‌یت و لیبیاو مه‌غریب و جه‌زائیر دێت و دوای عێراقیش هه‌ر یه‌ك له‌ لوبنان و ئورده‌ن و تونس و مۆریتانیا و میسرو یه‌مه‌ن دێن.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه،‌ فیله‌ندا بۆ ساڵی سێیه‌مه‌ پله‌ی یه‌كه‌می له‌به‌خته‌وه‌ری گرتووه‌و دانیمارك به‌ پله‌ی دووه‌م و سویسراو به‌ پله‌ی سێیه‌م و ئایسله‌ندا به‌پله‌ی چواره‌م دێن.

هه‌روه‌ها ئه‌فغانستان له‌ پله‌ی 153 یه‌مین دایه‌و باشووری سودان و زیمبابۆی پێش ئه‌فغانستانیان گرتووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.