Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 19:40

کێشەی کۆبوونەوەی ئاوی سەر شەقامی سەرەکی هەولێر ـ گوێڕ چارەسەر دەکرێت

لەدرێژەی کارەکانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری ڕێگاوبان و ئاوەڕۆ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش
کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێرله‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: لەدرێژەی کارەکانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری ڕێگاوبان و ئاوەڕۆ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش ، کارەکانی دروستکردنی چەپەرەکانی ئاوەڕۆ بۆ بەرگرتن لە کۆبوونەوەی ئاوی چەند شوێنێکی نزیک کۆگاکانی شەقامی سەرەکی هەولێر ـ گوێڕ دەستپێکرا.

ڕاشیگه‌یاند: لە ڕۆژانی داهاتووشدا کارەکانی بەردەوام دەبێت و کێشەی کۆبوونەوەی ئاوی سەر شەقامی سەرەکی هەولێر ـ گوێڕ چارەسەر دەکرێت لەنزیک دەروازەی کۆگاکان لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەچوارچێوەی پڕۆژەی شەقامەکانی ناو کۆمەڵگای کۆگاکان.

3234

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.