Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 19:40

عوبێدولڵا عەلی ڕەسوڵ پێشمەرگەى هەردوو شۆرشی ئەیلول و گوڵان کۆچی دوایی کرد

لە سەردەمی ڕژێمی بەعس بڕیاری لە سێدارەدانى بۆ ده‌رچووبوو
کوردستان TV
100%

  بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى شاری هەولێر خەباتکەر و پێشمەرگەى هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان و ئەندامى دەزگای ئەیلول بە هۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد, هەر ئەمڕۆش بە ئامادەبوونى نوێنەرانى مەکتەبی سیاسی و لقی دووى پارتى دیموکراتى کوردستان و ژمارەیەک لە هەڤاڵ و دۆستانى کۆچ کردوو لە هەولێر بە خاک سپێردرا.

خوالێ خۆش بێت عوبەیدواللە لە سەردەمی ڕژێمی بەعس بڕیاری لە سێدارەدانى بو دەردەچێت و پاشانیش بۆ زیندانى هەتا هەتایە بەند دەکرێت, پاش ئازاد بوونى لە بەندیخانە کە بەر لێخۆش بوون دەکەوێت دووبارە ناوبراو دەچێتەوە شاخ و دەبێتەوە پێشمەرگە و لە چەندین داستاندا بەشدار دەبێت و دوو جاریش بریندار دەبێت.

شایانی باسە عوبەیدواللە علی هاوکات دەبێتە باوکی کارمەندی دەزگاى سەتەلایتی کوردستان (نیهادعوبیدواللە) بۆیە بەناوى دەزگاو تێکرای کارمەندان پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەى کاک نیهاد و بنەماڵەکەیان دەکەین...

فەرمان عەلی

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.