Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 19:39

به‌وێنه‌.. پزیشکێکی ناسراوی شاری سلێمانی له‌ ماڵه‌که‌ی خۆیدا کۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

تا ئێستا هۆكاری خۆكوشتنەکەی ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا دکتۆر یاسین، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی مێشک و بڕبڕەی پشت له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا لە سلێمانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ په‌یامنێرمان پێیڕاگه‌یاندین: كه‌مێك پێش ئێستا دكتۆر یاسن له‌ نهۆمی دووه‌می ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌ گولـله‌یه‌ك كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا.

گوتیشی گولـله‌كه‌ی له‌ سه‌ری خۆی داوه‌ و دوا به‌دوای ئه‌وه‌ش ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پاش ڕووداوه‌كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌و ته‌رمه‌كه‌یان بۆ پزیشكی دادی سلێمانی گواسته‌وه‌ و ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تا ئێستا هۆكاری خۆكوشتنی ناوبراو ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌.

د.ياسين

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.