لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، د. ئازاد مسته‌فا، به‌ڕێوەبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه بڵاویکردەوە، هه‌ڵكشانێكی زۆر له ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هه‌یه، ته‌نها دوێنێ 27 توشبووی ئه‌و ڤایرۆسه تۆماركراون، له‌ئێستاشدا 18 توشبوو له نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا له بارودۆخێكی سه‌ختی ته‌ندروستیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه 8 کەس پێویستى بە ئۆکسجینە، یەک کەسیش گیانى لەدەستداوە، 4 تووچبووى دیکەش پێویستیان بە چاودێرى چڕ هەیە.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ده‌شڵێت ، گوماندەکرێت هەڵکشان لە ژمارەى تووشبووان راستەوخۆ دواى جەژنى قوربان بەهۆى تێکەڵاوبوونى خەڵک و ئەو ئاکارە کۆمەڵایەتیانە بێت کە لە جەژندا ڕوویداوە.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه داوا له‌هاوڵاتیان دەکات، به به‌كارهێنانی ده‌مامك و پاراستنی مه‌ودای كۆمه‌ڵایه‌تی، خێرایی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا سنوردار بكه‌ن.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.