Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 17:35

خۆپیشاندان لە شاری ناسرییە به‌رێوه‌چوو

بەمەبەستی ناڕەزاییەتی دەربڕین بەرامبەر بێكاری و خراپی خزمەتگوزارییەكان
کوردستان TV
100%

 بەمەبەستی ناڕەزاییەتی دەربڕین بەرامبەر بێكاری و خراپی خزمەتگوزارییەكان، هاووڵاتییان لە شاری ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار باشووری عێراق، خۆپیشاندانیان ساز كرد.


بەمەبەستی ناڕەزاییەتی دەربڕین بەرامبەر بێكاری و خراپی خزمەتگوزارییەكان، هاووڵاتییان لە شاری ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار باشووری عێراق، خۆپیشاندانیان ساز كرد.

میدیاكانی خۆجێی بڵاویان كردەوە كە هاووڵاتییان لە شاری ناسرییە خۆپیشاندانیان سازكردووە كە لە میانیدا بۆ ناڕەزاییەتی دەربڕین بەرامبەر خراپی خزمەتگوزارییەكان و بێكاری رێگەی بەردەم باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار-یان داخستووە.

بەپێی میدیاكان هەر لە میانی خۆپیشاندانەكەدا، خۆپیشاندەران داوایان كردووە كە خزمەتگوزارییە سەرەكییەكانیان بۆ دابین بكرێت و دەرفەتی كاریان بۆ برەخسێندرێت، هەروەها داواشیان كردووە كە پارێزگاری زیقار، نازم وائیلی لە پۆستەكەی لابدرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.