وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ى عێراق ئاماری نوێی تووشبوان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند
لهراگهیاندراوێكدا ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عێراق بڵاوی كرده‌وه كه‌له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 3 هه‌زار و 441 كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون
ته‌ندروستى عێراق راشیدهگهێنێت له‌و ماوه‌یه‌دا 57 كه‌سی دیكه به‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه
هه‌روه‌ها ته‌ندروستى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 2 هه‌زار و 439 كه‌سی دیكه‌ش له‌په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه
له‌سه‌ره‌تای بڵاو بوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌عێراقدا تا ئێستاكه 160 هه‌زار و 346 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون ، له‌نێو ئه‌و ژماره‌یه‌شدا تا ئێستاكه 4 هه‌زار و 588 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 114 هه‌زار و 541 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه ، 40 هه‌زار و 307 كه‌سیش له‌ئێستاكه‌دا له‌نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكیدان و كه‌له‌نێو ئه‌و ژماره‌یه‌دا 592 كه‌س له‌ژێر چاودێری چڕدان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.