Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 17:33

وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەبارەی تاقیکردنەوە دەرەکییەکان بڕیارێکی دەرکرد

داوایه‌ك له‌قوتابیان ده‌كرێت
کوردستان TV
100%


وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، دوای وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاردرا بە بەردەوامبوونی تاقیکردنەوەکانی دەرەکی قۆناغی ئامادەیی لە رۆژانی قەدەغەی سەرەتاسەری هاتوچۆدا.

بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی عێراق  تیایدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئەنجوومەنی وەزیران  رەزامەندی نیشانداوە لەسەر بەردەوامبوونی تاقیکردنەوەکانی دەرەکی لە رۆژانی قەدەغەی سەرەتاسەری هاتوچۆدا (رۆژانی پێنجشەممە و شەممە) بەپێی خشتەی بڵاوکراوە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتەکە.

لە راگەیەنراوەکەدا داوا لە قوتابیان کراوە بەردەوام بن لە هەوڵ و کۆششەکانیان لەپێناو بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام.

بەپێی ئەم بڕیارە، قەدەغەی سەرتاسەری هاتوچۆ لە رۆژانی پێنجشەممە و شەممە قوتابیان و مامۆستایانی چاودێر لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دەرەکییەکان ناگرێتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.