Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 17:30

پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال له‌ کیشوه‌ری ئاسیا بۆ ساڵی داهاتوو دواخران

به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ه‌وه
کوردستان TV
100%


پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانیی (مۆندیالی) ٢٠٢٢ له‌ كیشوه‌ری ئاسیا، به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ه‌وه‌، بۆ ساڵی داهاتوو دواخران.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن فیفاوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ یارییه‌كان كه‌ پێشتر بۆ مانگه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌م دواخرابوون، خراونه‌ته‌ ساڵی ٢٠٢١.

باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ بڕیاره‌كه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا دراوه‌ و واده‌ی ئه‌نجامدانی یارییه‌كانیش دواتر ئاشكرا ده‌كرێت.

هاوكات ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ یارییه‌كانی پاڵاوتنی جامی ئاسیا بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ساڵی داهاتوو، به‌ڕێوه‌ده‌چن.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.