مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بە ئۆتۆمبێل لە ماتۆرسكیلێكی دابوو هەڵاتبوو و بوبووە هۆی گیانلەدەستدانی كەسێك و بریندار بوونی كەسێكی دیكە .
لهراگهیاندراوێكدا بهرێوهبهرایهتى پۆلیسی پارێزگای سلێمانى بڵاوی كردهوه ، بەیانی ئەمڕۆ 12-8-2020 تۆمەتبارێك بە ئۆتۆمبێل لە ماتۆرسكیلێك دەدات كە دوو سەرنشینی لەسەر بووە و هەڵدێت ، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەو تاوان بۆسەر ڕوداوەكە دەردەكەوێت كە شۆفێری ماتۆر سكیلەكە بەناوی ( ك ، ع ، م )لەدایكبووی 2001 دەستبەجێ لەكاتی ڕوداوەكە گیانی لەدەستداوە و سەرنشینەكەش بە سەختی بریندار بووە .
ئاماژه بهوهش دهكهن كه بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر شوێنی تۆمەتبار و ئۆتۆمبێلەكەی توانرا نیوەرۆی ئەمڕۆ تۆمەتبارەكە كە خۆی حەشاردابوو دەستگیربكەن و دەستیش بگرن بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا لە جۆری (بی ئێم -دەبلیوی بێ سەرەتا ) كە لە ناو باخێكدا شاردبویەوە .
پۆلیسی سلێمانى دهشڵێت ، لەئێستادا تۆمەتبار (س ، ر ، س ) لەدایكبووی 1992 ،دانیشتوی گەڕەكی كانی سپیكە لە شاری سلێمانی ، بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.