Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 21:32

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە راوێژکاری باڵای سه‌ربازی ئه‌مریکا لە هەرێم کرد

پرسی چاکسازی و مەشق و راهێنانەکان تەوەرێکی تری دیدارەکە بوون
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 12 ى 8 ى 2020 ،  له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت ، سه‌ربه‌ست له‌ زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ،‌ به‌ ئاماده‌بوونی سەرۆکی ئەرکان و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پلە باڵای وەزارەت، پێشوازی له كۆڵۆنێڵ جۆلات ، راوێژکاری سەربازی ئەمریکا لە هەرێم کرد.
راشیده‌گه‌یه‌نن له‌و دیداره‌دا، هه‌ردوولا باسیان له‌ گرنگیدانی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌مریكا كرد، جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ ‌شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر و هه‌روها هاوكاریه‌كانی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرده‌وه‌، پرسی چاکسازی و مەشق و راهێنانەکان تەوەرێکی تری دیدارەکە بوون.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌دا بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە سوپاسی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و به‌تایبه‌تی تیمی سه‌ربازیی ئه‌مریكای له‌ كوردستان كرد بۆ پاڵپشی و هه‌ماهه‌نگیه‌ بەردەوامەکانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.