Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 17:27

پۆلیسى هه‌ولێر: وه‌ڵامى ئه‌ندام په‌ڕله‌مانێکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌داته‌وه‌

هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ خراوه‌ته‌ پاڵ پۆلیسى هه‌ولێر
کوردستان TV
100%

پۆلیسى هه‌ولێر له‌ راگه‌ێندراوێكدا وه‌ڵامى ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌داته‌وه‌ هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ خستوویه‌ته‌ پاڵ پۆلیسى هه‌ولێر

ئه‌مه‌ش ده‌قى راگه‌ێندراوه‌كه‌یه‌

سەبارەت بە لێدوانى ئەمڕۆی مامۆستا عوسمان کانی کوردەیی کە ڕایگەیاندووە، گوایە لەلایەن هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لێیدراوە و خەڵک دەستگیرکراوە.

لێرەوە بەپێویستی دەزانین بۆ هەموو لایەکی ڕوونبکەینەوە، ئەو قسانەی ناوبراو هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە و بەهیچ شێوەیەک هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە و نەئەو مامۆستا بەڕێزە و نەکەسانیتریش دەستیان بۆ نەبراوە، ئەوەی ڕوویداوە ئەم مامۆستا بەڕیزانە بەبێ مۆڵەت گردبوونەوەیان ئەنجامداوە و رێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنایان پێشێل کردوون و لەلایەن هێزەکانی پۆلیس بەشێوازێکی زۆر یاسایی  و مەدەنیانە بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەوڵیانداوە بۆ خۆپارێزی لە فایرۆسی کۆرۆنا بڵاوەیان پێبکرێ.
دووبارەی دەکەینەوە هەموو بەڵگە و وێنە و ڤیدۆکان لە بەردەستن کە هیچ کەس دەستگیرنەکراوە و کەسیش دەستی بۆ نەبراوە.
 هەموو ئەوەشی لەوبارەیەوە دەگوترێ دوورن لەڕاستی و بەهەموو شێوەیەک قسەکانی ئەو مامۆستا بەڕێزە ڕەتدەکەینەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر
2020.8.12

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.