Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 21:36

شارەوانی دهۆک ژمارەیەک پرۆژەی جۆراوجۆر جێبەجێ دەکات

شارەوانی دهۆك ژمارەیەك پرۆژەی جۆراوجۆر جێبەجێ دەكات
کوردستان TV
100%

سەرۆكایەتی و بەڕێوەبەرایەتییە شارەوانییەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان بەردەوامن لە جێبەجێكردن و پرۆژەی نوێ بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییان.

پرۆژەكانیش جۆراوجۆرن و ئەولەویەتیش بۆ ئەو پرۆژانەن راستەوخۆ پێویستی هاووڵاتییان، وەك ئاو و ئاوەڕۆ و دروستكردنی شەقام و نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردن و خاوێنكدرنەوە و ژینگەسازی و فراوانكردنی رووبەری سەوزایی.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك لە ساڵی 2019دا ژمارەیەكی زۆری پرۆژەی بە زیاتر لە 76 ملیار دینار جێبەجێكردوون یان بەردەوامی پێداون بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتییان، كە راستەوخۆ بۆ هاووڵاتییان پێویستن. پڕۆژەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك لە ساڵی 2019 بریتین لە:

-یەك پرۆژە پاكێج كە لە پێنج پرۆژە پێك دێن كە ئێستا لە قۆناغی جێبەجێكردندان بەگوژمەی نزیكەی لە 74 ملیار دینار لەسەر بودجەی پلانی وەبەرهێنانی وەزارەت كە لەلایەن كۆمپانیایەكی جێبەجێكارەوە جێبەجێ دەكرێت، رێژەی ئەنجامدانی دوو پرۆژەیان 100% دیاریكراوە و 2 پرۆژەی دیكەیان بەڕێژەی 85% و 11% جێبەجێكراون.

هەر لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، 45 پرۆژەی دیكەی جۆراوجۆر بە گوژمەی نزیكەی 770ملیار دینار لەسەر بودجەی 17%ی شارەوانییەكان ئەنجامدراون. هەروەها یەك پرۆژەی دیكەش بە 65 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی رێكخراوی GIZ ئەنجامدراوە.
لەسەر داهاتی هەردوو شارەوانیی رۆژهەڵات و رۆژئاوا و ئەندازەی پاركەكان، 7 پرۆژەی دیكە بەگوژمەی زیاتر لە 809 ملیۆن دینار ئەنجامدراون.
هەروەها 29 پرۆژەی دیكە لەسەر پێشینەی بەردەوام بە كۆی گوژمەی زیاتر لە 565 ملیۆن دینار ئەنجامدراون.

بڕی 14،943 تۆن قیڕیش لەلایەن كارگەی قیڕ بەرهەم هاتووە كە بۆ پرۆژەكانی نۆژەنكردنەوەی شەقام و قیڕتاوكردن بەكارهێنراوە. وێڕای ئەمە، رۆژانە 466.28 تەن خۆڵ و خاشاك كۆكراوەتەوە و فڕێدراون یان چارەسەركراون، كە بۆ ساڵی 2019 دەكاتە زیاتر لە 1.700 ملیۆن تۆن، ئەمەش خەرجییەكی زۆری دەوێت و یەكێكە لە سێكتەرە گرنگەكانی فەرمانگە شارەوانییەكان، بەوەی دەبێت رۆژانە بە بەردەوامی كار لە كۆكردنەوە و فڕێدانی خۆڵ و خاشاكی ماڵان، لە بازاڕ و شوێنە گشتییەكان بكرێت.
-وێڕای ئەم پرۆژە و كارانەی سەرەوە، هەر لە ساڵی 2019دا بڕی كۆنكرێتكردن بریتی بووە لە 6،936،5م سێجا. هەروەها چاندنی جۆرەها شەتڵی نەمام بۆ زیادكردنی رووبەری سەوزایی كە ئێستا رێژەی سەوزایی گەیشتووە 6. %13 لە سنوورەكە.

 

 

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.