ئەمڕۆ ئەندامى پەڕلەمانى کوردستان و کادری کؤمەڵی ئیسلامى مەلا عوسمان کانى کوردەیی لەگەڵ ژمارەیەک لە ماموستاى ئاینى گردبونەوەیەکی بێ مۆڵەتیان سازکرد کە گوایە ئامانج لێ ی داوا کردنى کردنەوەی مزگەوتەکان بووە , دواتر نمایشێکی ئەنجام داوەو لە تۆ ڕە کۆمەڵایەتیەکان ئیدعاى ئەوەى کردوە کە گوایە لە لایەن هێزەکانى ئاسایش و پۆلیس لێ دراوەو دەستگیر کراون,
هەر زوو دوای بڵاو کردنەوەى ئەو هەواڵە بەڕێوەبەرایەتى ئەوقاف پارێزگاى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی هەولێر بەیان نامەیەکیان دەرکرد, تیایداهاتوە..
مه‌لا عوسمان كانی كورده‌یی ته‌نها راستی ناڵێت ده‌رباره‌ی ئه‌و نمایشه‌ی ئه‌مرۆی عوسمان كانی كورده‌یی كه كادیرێكی كۆمه‌لی ئیسلامی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانه ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و خۆ ده‌رخستنه و یاری كردنه به‌هه‌ستی خه‌لك" ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كات بۆ خۆ هه‌ڵكێشان و خۆ ده‌رخستنی نیه هه‌ركات داوا بكات راسته‌وخۆ ده‌توانی وه‌زیره‌كان و به‌رپرسه‌كان ببینی به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ ڕاو سه‌رنج و پێشنیاره‌كان بخاته ڕوو و پێشكه‌شی بكات ، پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌ی بۆ مه‌لا عوسمان ساڵی رابردوو سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كرد خۆی و خێزانی كه‌ناویان له‌تیر و پشكی حاجیان ده‌رنه‌چووبوو بۆ حه‌جكردن، داوای ئه‌وه‌ی كرد كه حه‌ج بكه‌ن دوای ئه‌وه‌ی هیچ بڕه پاره‌یه‌كی نه‌دا بۆ فه‌ریزه‌ی حه‌ج كه كولفه‌كه‌ی بریتی بوو له ده هه‌زار دۆلار له‌سه‌ر حیسابی حاجیانی كوردستان سه‌فه‌ری حه‌جی كرد ئه‌ی ئه‌مه گه‌نده‌لی نیه ؟
ناوبراو چه‌ند كادرێكی كۆمه‌لی كۆ كردۆته‌وه به‌ناوی ئه‌وه‌ی كه وتاری هه‌ینی رێگا پێدراو بێت، باشه ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌نده نابه‌رپرس بێت ره‌چاوی بارودۆخی هاولاتیان نه‌كات كه رۆژانه ته‌نها له‌شاری هه‌ولێر و شاره‌كانی كوردستان چه‌ندین كه‌س ده‌بنه قوربانی ئه‌و په‌تایه كوشنده‌یه، ئایا مه‌لا عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مان ته‌حه‌مولی به‌رپرسیاریه‌تی روحی خه‌لك ده‌كات ؟
ئه‌گه‌ر ئاماده‌یه ئه‌وه بكات با ئیمزا بكات و من وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێر به ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ولێر ده‌لێم رێگه به وتاری هه‌ینی بدرێت، مه‌لا عوسمان بۆی نییه له جیاتی مامۆستایانی ئایینی و نوێژ خوێنان قسه‌بكات
بۆی هه‌یه ته‌نها به‌ناوی خۆی و حیزبایه‌تی ته‌سكی خۆی قسه‌بكات كه ئایین و سیاسه‌تی تێكه‌ڵ كردووه، لەلایەکی دیکەشەوە بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێریش سەبارەت بە قسەو بڵاوکراوەکانى ئەو ئەندام پەڕلەمانە ڕوون کردنەوەیەکیان بۆ ڕای گشتى بڵاو کردەوە و تیایدا ئاماژەیان بە ئەصلی مەسەلەکە کردوەو دەڵێن بە هیچ شێوەیەک نە لە کەس دراوەو نە کەسیش دەستگیر کراوە, تەنها گردبونەوە نایاسیی و بێ مۆڵەتەکەیان بڵاوە پێ کراوە چونکە ئەمەش لەبەر تەندروستى خەڵکی شارەکەیە وەک دەبینین ڕۆژانە سەدان هاوڵاتى توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت.
فەرمان عەلی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.