Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 15:30

رۆژنامەنووسان : شەڕی پێشمەرگە لە مەخموور بۆ بەرگری و مانەوە و پاراستنی کەرامەتی نیشتیمانی بوو

سەرۆك بارزانی لە مەخموور توانی مەترسی هێرشی داعش تێكبشكێنێت
رۆژنامەنووسان : شەڕی پێشمەرگە لە مەخموور بۆ بەرگری و مانەوە و پاراستنی كەرامەتی نیشتیمانی بوو
کوردستان TV
100%

عەممار نەجمەدین  پەیامێرو رۆژنامەنووس .لە میانەیبەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە بەشداریكردنی وەك رۆژنامەوانێك لەو پرۆسەیە  پرۆسەی  ئازادكردنی مەخموور .رایگەیاند كە ئەو شەڕە یەكەم شەرە  رووبەرووی تەكنیكێكی شەڕیكی نوێ ببینەوە ،كە چەكدارانی داعش بە شێوەیەكی خۆكوژی دەهاتنە پێش  هەروەها شەڕەكە فراوان بوو هەر لە و لە شەنگالەوە تا مەخمور .

روونیشیكردەوە كە  هێزی پێشمەرگە بەمشێوەیە جێگیر نەكرابوو ، بەڵام دواتر بارودۆخەكە گۆڕا پیشمەرگە دوای خۆرێكخستن و دواتر هاتنی خەڵكی خۆبەخش بۆ جەنگەكە  كە زیاتر لە 5000  كەس وەك هێزی  خۆبەخش لە مەخمور كۆببوونەوە .

وەك پەیامنێرێكی كوردستان تیڤی ئەوە وەك راستیەك ئاشكرای دەكەم كە كوردستان تیڤی زۆر راستگۆیانە تەواوی شەڕەكانی دەگواستەوە .

عەممار نەجمەدین رایگەیاند كە یەكەم شكستی چەكدارە تیرۆریستەكانی داعش لە مەخمور بوو . كە جەنابی سەرۆك  بارزانی خۆی سەرپەرشتی شەرەكەی كرد و تەنانەت بەشێك لە پاسەوانانی نزیكی خۆی بەشداریان لە جەنگی ئازادكردنی مەخمور نارد و توانی شەڕەكە بە قازانجی هێزی پێشمەرگەو خەڵكی كوردستان یەكلایی بكاتەوە .

شەڕی ی مەخمور وای كرد كە یەكهەڵوێستی دروست بێت  لە نێوان زۆربەی لایەنە سیاسییەكان كە بوونیان هەبوو لە ناوچە وەك  حزبی شوعی . پارتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان . پەكەكە و یەكیتی نیشتیمانی . بەڵام بەداخەوە دواتر هاوكیشەكە گۆڕا سیناریۆی حزبی باڵی كیشا بە سەر بابەتەكە كە نەدەبوایە بەمشێوەیە بێت .

هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئەو سەروەرییەی تۆماركرد  ، خەڵكێك ئەو كات و ئێستاش خەریكی پرۆپاگەندەن دژ بە واقیعەكان ، كە ئەمەش بە زیانی خەڵكی كوردستان تەواو دەبێت

رەنجبەر حاجی رۆژنامەنووس و شایەدحاڵی نێو جەنگەكە لە لایەن خۆیەوە روونیكردەوە كە سیاسییەكان پێویستە راستییەكان و ئەو شەڕەی پێشمەرگەی كوردستان نەكەنە قوربانی مەرامەكانیان ، گوتیشی ئێستا  سەردەم سەردەمی تەكنەلۆژیایە ، پێویست بە شێواندن ناكات .

رەنجبەر حاجی روونیكردەوە بە پێی پلانیك 10ی مانگ هێرشەكەی هێزی پیشمەرگەی كوردستان بۆ ئازادكردنی مەخموور  دەستی پێكرد ، هیزەكان ناوچەكانیان كۆنترۆڵ كرد دوای پێشڕەوی كردنیان

ئەوەشی راگەیاند كە شەری چەكدارانی  داعش لە پیناو مردن بوو بەڵام  شەڕەكە بۆ پیشمەرگە لە پێناو بەرگری و مانەوە بوو .

سەبارەت بە هاوسەنگی نێوان چەكدارانی داعش و هێزی پێشمەرگە ، رەنجبەر حاجی رایگەیاند كە زەخیرەی سەربازی داعش زۆر پێشكەوتوو بوو ، دوای ئەوەی چەندین چەكی مام ناوەندو قورسی كەوتبووە دەست ، كەچی پێشمەرگە بە چەكی زۆر ئاسایی و كۆن ، توانیان رووبەروویان ببنەوە قۆناغ بە قۆناغ ناوچەكان ئازاد بكەن . دوای پلانە سەركەوتووەكەی سەرۆك بارزانی ژیان گەڕایەوە مەخموور

سامان ستار  پەیامێرو رۆژنامەوان لای خۆیەوە سەبارەت بە یادەوەرییەكانی ئەو ساتانەی جەنگ رایگەیاند ئەو شەوە  واتا شەوی كاتێك مەخمور كەوت و خەڵكێكی زۆر لە خەڵكی ناوچەكە ئاوارە بوون ، نزیكەی سەعات 12ی شەو چووینە بازارگەی قەرەچووغ ، خەڵك هەمووی خەریكی راكردن بوون ، بەڵام هەوڵەكان بۆ ورە بەرزكردن بوونی هەبوو ،

ئەوەی گرنگ بوو بە پێی پلانێك كە دەبوایە پرۆسەی ئازادكردنەكە كەمترین قوربانی لێ بكەوێتەوە و زیان بەر خەڵكی سڤیل نەكەوێت .

هیزی پیشمەرگە  لە گەڵ پێشوەچوونی ، چەكدارانی داعش بە ئۆتۆمبێلی تایبەت هەوڵی كشانەوەیان دابوو بەڵام لە لایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە كوژران

سامان ستار رایگەیاند  كە ئەو كات جەنابی سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی ئەوكات   و كاك مەسرور بارزانی هەوموو هەولێكیان دا ئەو مەترسییە رابگرن و توانیان ئارامی بۆ خەڵكی كوردستان و هەولێر بگەڕێننەوە .

بۆ مێژوو سامان ستار راستیەكی دركاند كە كوردستان تیڤی بەرنامەو نەهجێكی هەبوو كە هەواڵ ، مۆركێكی نیشتیمانی پێوە دیار بێت نەك حزبی هەروەها هەوالەكان وەكو خۆی بگوازرێتەوە  . چونكە دواتر بینیمان كە مۆركی بە حزبی كردن ئەمەی گەیاندە ئەو حاڵەتە وەك لەوەی كە لە كەركووك روویدا

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.