كه‌مێك پێش ئێستا له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا د. ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی تاقی كردنه‌وه‌ی پۆلی 12 ی ئاماده‌یی به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه راگه‌یاند
وه‌زیری په‌روه‌رده رایگه‌یاند ، له‌م وه‌رزه‌ى پرۆسه‌ى خوێندندا له دۆخێكی سه‌ختدا بووین به هۆی لێكه‌وته‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، وتیشی به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك توانرا پرۆسه‌ی په‌روه‌رده په‌كی نه‌كه‌وێت و ته‌واو كرا
له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه قوتایبان ده‌توانن له كاتژمێر 9ی ئه‌مشه‌وه‌وه ئه‌نجامه‌كانیان له‌رێگه‌ی لینكێكی تایبه‌ته‌وه وه‌ربگرنه‌وه و له كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌ویشه‌وه په‌ڕه‌ی سۆماكانیان ببینه‌وه بۆ تۆماركردنی هه‌ر په‌ڵپێك كه هه‌یانه.
وه‌زیری په‌روه‌رده وتیشی 2 یه‌كه‌می سه‌ر ئاستى هه‌رێمی كوردستان دانیشتوی شاری هه‌له‌بجه‌ن
ناوی یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه کە11 قوتابی یەکەم بوون لەبەشی زانستی و وێژەیی لەوانەش8 کچ و سێ کوڕن به‌م شێوه‌یه:
ڤانیا شێركۆ حەسەن فه‌ره‌ج: هه‌ڵه‌بجه - زانستی – كۆی گشتی نمره: 700 به تێكڕای 100.
له‌نیا فه‌لاح حه‌سه‌ن مه‌حموود: هه‌ڵه‌بجه - زانستی - كۆی گشتی نمره: 700 به تێكڕای 100.
حه‌سه‌ن ئامانج بورهان محه‌مه‌ره‌شید: هه‌ولێر – زانستی - كۆی گشتی نمره: 700 به تێكڕای 100.
ده‌ریا سلێمان عه‌لی تاهیر: دهۆك – زانستی - كۆی گشتی نمره: 700 به تێكڕای 100.
سارا به‌ردخان محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا: هه‌ولێر – وێژه‌یی - كۆی گشتی نمره: 690 به تێكڕای 98.57.
ده‌رباز ئیسماعیل حوسێن عه‌لی: سلێمانی – وێژه‌یی - كۆی گشتی نمره: 690 به تێكڕای 98.57.
مینا زاهیر مسته‌فا خه‌لیل: سلێمانی – خوێندنی ئیسلامی - كۆی گشتی نمره: 874 به تێكڕای 97.11.
حه‌سیبه جه‌مال عومه‌ر ره‌مه‌زان: هه‌ولێر – ئاماده‌ی پیشه‌یی كشتوكاڵ - كۆی گشتی نمره: 827 به تێكڕای 91.89.
زه‌ینه‌ب عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د سه‌عید: سلێمانی - ئاماده‌ی پیشه‌یی گه‌شتوگوزار - كۆی گشتی نمره: 760 به تێكڕای 95.
میر ره‌حیم كه‌ریم حه‌مه ساڵح: سلێمانی - ئاماده‌ی پیشه‌سازی - كۆی گشتی نمره: 750 به تێكڕای 93.75.
له‌نجه هیدایه‌ت عه‌بدولره‌حمان عوسمان: سلێمانی - ئاماده‌ی بازرگانی - كۆی گشتی نمره: 629 به تێكڕای 89.86.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.