دکتۆر ئیحسان شهممهڕى سەرۆکی کۆڕبەندی هزری سیاسی لە میانی چەند پرسێكى ههنووكهیى عێراق و ههرێمى كوردستان ههروهها پهیوهندییهكانى ئیستاى هەولێرو بەغدا و ڕۆڵی مستهفا کازمى لە کابینەى تازە بۆچونى جیا جیاى لەو بارەیەوە خستە ڕوو .
دکتۆر ئیحسان گوتی :عێراق هێشتا نەگەیشتۆتە ئەو قۆناغە گەلەکەی بڵێت ئێمە ئاسودەین, هۆکار گەلێک لەو نێوەندەدا بوونێان هەیە گەندەڵی و کێشە سیاسیەکانى نێوان پارتە عێراقیەکان و ڕیێکنەکەوتن لەسەر چۆنیەتى دابەش کردنى داهات ئەمانە و چەندان کێشەى تر عێراقیان بەو قۆناغەى ئێستا گەیاندووە, من زۆر جار ووتومە سەیرم بەوەدێت بۆچی حکومەتێک بەم شێوەیە بم چەوسێنێتەوە دواجار بە دوو قسەی بریقەدار بڕۆمەوە لای صوڵحی لەگەڵ بکەم، کاکە گیان میللەت ژیانی دەویێت ژیان .!!
شهممهڕى دهڵێت خەڵک بێزارە خەڵک دەمرێت لە برسان ئەوانیش لەسەر دابەش کردنى پۆست و پارە ناگەنە یەكدى ، ئێوه دەپرسن ئایە بەڕێزمستهفا کازمی لە ئێستادا کار دەکات یان نمایشی ئیعلامی دەکات؟
ئهوه پرسیارێکی مەعقولە بەڵام من لە نزیکەوە ئاگاداری کازمیم نە بۆی دەپاڕێمەوە نە ئیدعای بۆ دەکەم کازمی لە ناو ووڵاتێکی پڕ کێشە دایە دەیەوێت زۆر بە جدى کار بکات بەڵام ئەگەر ڕێگری لێ نەکەن!
چونکە ئەوەی ئێستا ئەو دەیکات دڵنیام بەشیک لە سەرکردە گەندەڵەکان پێ ی ڕازی نین چونکه ئەوان لە دزی و تاڵان ڕاهاتوون.
دەربارەى پەیوەندی نێوان هەولێرو بەغداش من بۆ ئەمجارە گەشبینم کێشەکانى نێونیان بە کۆتا دێت ئەوەش هیوای هەموو مرۆڤیکی خاوەن ویژدانە . گەلی کوردستان شایستەى ژیانێکی باشن من باش ئەزانم کورد چەندە زوڵمی لێ کراوە، بەش بە حاڵی خۆم هیوا دەخوازم لە عێراقێکی یەکگرتو و کوردوو عەرەب کە دوو پێک هاتەى سەرەکین پێکەوە وەک برا بژین.
کۆڕبەندی هزری سیاسی ناوەندێکی فکری سیاسیە بارەگاى فەرمی لە بەغدایەو ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتى سیاسی و ڕۆشەنبیری لەو ناوەندە کار دەکەن , هاوکات ئەم ناوەندە لە ئێستادا بەدواداچون و لێکوڵینەوەی سیاسی لە پڕۆسەی سیاسی عێراق و ناوچەکە دەکات .
فهرمان عهلى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.