به‌رێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كانى ته‌له فیزیۆنى گەلی کوردسان بە کوردسان تی ڤی ڕاگەیاند ئه‌مڕۆ لەکاتى ڕووماڵ کردنى گردبوونه‌وه‌یه‌ك لە شارى ڕانیە هونەر ڕەسول پەیامنێری گەلی کوردستان دووچاری قوت دانەوەى زمان دەبێت و دوای مانەوەى یەک کات ژمێر لە نەخۆش خانەو بەهۆی نەبونی پزیشکی تایبەت گیانی لەدەست دا.
هەر دوای گیان لەدەست دانى قوباد تالەبانى جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بروسکەیەکی ماتەمینی ئاڕاستەى بنەماڵەی ناوبراو کرد و تێیدا هاوخه‌مى خۆى گه‌یانده خانه‌واده‌ى كۆچكردوو .
هونەر ڕەسول لەدایک بووی ساڵى 1989 خەڵکی ڕانیەیەو ژیانی هاوسەری پێک هیناوەو خاوەنی کچێكهو ماوه‌ى پێنج ساڵه له‌و كه‌ناڵه كارى په‌یامنێرى ده‌كات
فرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.