وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: له‌كاتی ئێستادا سه‌رجه‌م سه‌ردانه رێكخراوه‌كانی به‌رپرسانی توركیا هه‌ڵوه‌شاته‌وه.
دوای پێشێكارییه به‌رده‌وامه‌كانی سوپای توركیا و به‌تایبه‌تی بۆردۆمانكردنی ناوچه‌ی سیده‌كانی سه‌ربه‌پارێزگای هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستان، كه‌بووه هۆی شه‌هیدبوونی دوو ئه‌فسه‌رو سه‌ربازێك،وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، بانگهێشتی فاتیح یه‌ڵدز،باڵیۆزی توركیای له‌عێراق كرد.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌بدولكه‌ریم هاشم،بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ،یاداشتێكی ناڕه‌زایی توندی داوه‌ته باڵیۆزی توركیا و داوای لێكردووه ده‌ست به‌جێ هێرش و بۆردومانه‌كانیان رابگرن و هێزه‌كانیان له‌خاكی عێراق بكشێنێنه‌وه. .
هه‌رله‌ومیانه‌شدا ،له‌كاتی ئێستا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی خولوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا و سه‌رجه‌م سه‌ردانه رێكخراوه‌كانی به‌رپرسانی توركیا-ی بۆ عێراق هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.