Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 13:20

له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ روحانی.. ماکڕۆن هۆشداریدا له‌هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێکی ده‌ره‌کی بۆ سه‌ر لوبنان

دوای چه‌ند رۆژێك له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یرووت
کوردستان TV
100%

دوای چه‌ند رۆژێك له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یرووت و خۆپیشاندنه‌كان له‌دژی حكومه‌تی لوبنان، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن روحانی،سه‌رۆكی ئێران هۆشداریدا له‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی بكرێته‌ سه‌ر لوبنان.

هه‌روه‌ها ماكرۆن داوای له‌هه‌موو هێزه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه‌ كه‌ پێویسته‌ خۆیان له‌گرژبوونی دۆخه‌كه‌ به‌دووربگرن و رێگا به‌ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی نه‌ده‌ن.

هاوكات فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌وان پاڵپشتی له‌ پێكهێنانی حكومه‌تێك ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌ركه‌كه‌ی ئیداره‌كانی قه‌یرانه‌كانی ئێستا بێت.

شایانی باسه‌ ئێران په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ حزبوڵلای لوبنان هه‌یه‌و به‌هاوپه‌یمانی سه‌ره‌می خۆی ده‌زانێ

وه‌ڕگێران و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

الحرة

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.