-به‌كارهێنانی زۆری سه‌ماعه ئه‌گه‌ری زیادبوونی به‌كتریای هه‌یه له‌گوێدا، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هی كه‌سانی تر بێت.
-به‌پێی توێژینه‌ویه‌كدا ده‌ركه‌وتووه، هاوبه‌شی پێكردنی سه‌ماعه‌ی گوێ به‌كتریا زیاد ده‌كات له گوێداو ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌وكردن.
بۆ پاراستنی ته‌ندروستی باشتر هه‌ندێك كه‌ره‌سته هه‌ن ته‌نیا خۆت به‌كاریان بهێنیت و هاوبه‌شیان پێ نه‌كه‌یت ئه‌وانه‌ش ئه‌مانه‌ن:
نینۆك بڕ:
ئێمه نایبینین، به‌ڵام برێكی زۆر به‌كتریا، ڤایرۆس و میكرۆب له‌خۆ ده‌گرێت، له‌به‌ر ئه‌وه به‌كارهێنانی نینۆكه‌ری كه‌سێكی تر مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی چه‌ندین نه‌خۆشی هه‌یه هه‌یه به‌تایبه‌تی HPV.
گواره:
له‌گوێدا چه‌ندین مولولوی خوێن هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر ئاسان ده‌بێت بۆ هه‌وكردن له‌گه‌ڵ گواسته‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان به‌هۆی گواره‌ی هاورێكه‌ته‌وه ده‌كرێت بگوازرێته‌وه.
له‌ماعی لێو:
له‌سه‌ر لێواری لێوه‌كان به‌هه‌مانشێوه مولوله‌ی خوین هه‌ن، ده‌توانن هه‌مووشتێك بگوازنه‌وه به‌ره‌و سووڕی خوین، له‌كاتی به‌شداریپێكردنی له‌ماعی لێو له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر ده‌كرێت چه‌ندین میكرۆب و به‌كتریا بگوازرێته‌وه.
مووكێش:
مووكێش زۆر ئاساییه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن كه‌سێكی دیكه به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام به‌مه‌رجێك خوێنی لێنه‌یه‌ت، چونكه خوێن زۆر مه‌ترسی هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشه ترسناكه‌كانی وه‌ك HIV بۆیه ده‌بێت ئاگاداری خۆت بكه‌یت و سه‌ركێشی نه‌كه‌یت.
سابوون:
له‌كاتی به‌كارهێنانیدا ده‌بێت دابپۆشرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆس و به‌كتریای مه‌ترسیداری له‌سه‌ر نه‌نیشێت، له‌بری سابوونی ئاسایی باشتره سابوونی شل به‌كاربهێنرێت.
شانه:
هه‌رگیز شانه‌كه‌ت نه‌ده‌یت به‌كه‌سێكی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی به‌كاریبهێنێت، چونكه ده‌كرێ نه‌خۆشی بگوازرێته‌وه وه‌ك كه‌چه‌ڵ بوون، یاخود نه‌خۆشییه‌كانی پێست، باشترین ڕێگاش بۆ خۆپاراستن ئه‌وه‌یه شانه‌كه‌ت نه‌ده‌یت به كه‌س.
كه‌ره‌سته‌كانی دیكه‌ش وه‌ك:
خاولی
لفكه
فڵچه‌ی مكیاج
ژێده‌ر: ئیستا نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.