Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:24

نرخی زێڕ پێچەوانە بووەتەوە و بەرەو دابەزین دەڕوات

ڤاکسینەکەی ڕووسیا هۆکارە
جیهان.. نرخی زێڕ بۆ به‌رزترین ئاستی له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
#8
100%

زیاتر لە دوو هەفتە بوو نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بەرز بووەووە، بەجۆرێک مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 کە لای خانمانی هەرێمی کوردستان خواستی زۆر لەسەرە گەیشتە نزیکەی 370 هەزار دینار.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوو نرخەکانی زێڕ ئاراستەیان ڕووە و دابەزین چوو بەجۆرێک هەر مسقاڵێک زێڕ زیاتر لە 25 هەزار دینار دابەزی.

دابەزینی بەهای زێڕ بە گووتەی شارەزایان هۆکاری سەرەکی ڕاگەیاندی دۆزینەوەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنایە لەلایەن ڕووسیا ئەمەش وایکرد کە بەهای زێڕ بەم شێوەیە دابەزێت.

 

ئێستا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەهای مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 335 هەزار دینارە و عەیار 24 بە 382 هەزار دینار و عەیار 18 بەنرخی 287 هەزار دینار دەفرۆشرێت.

شارەزایانی بازاڕەکانی جیهان پێیان وایە بە خستنەبازاڕی ئەو ڤاکسینە کاریگەری زۆر لەسەر نرخی زێڕ و دراوەکانیش دادەنێت کە تاڕادەیەک مامەڵەکان بە زێڕ و دراو ئاسایی دەبێتەوە.

 

ئامادەکردن و داڕشتنەوە - سیامەند کەریم

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.