پەری مامەسێنی
ڤایرۆسی کرۆنا، تا ئێستا چارەسەری نیەو مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی بووه‌ته نیگه‌رانییه‌کی گه‌وره و تەواوی جیھانی سه‌رقاڵ کردوە ته‌نانه‌ت یٔه‌و وڵاتانه‌ش کە پییان وابوو سیستەمی تەندروستیان بی کەموکوریەو لە یەکەمەکاندا بوون بەلام کۆرۆنا ھەموویانی خستە سەر چۆک.
ھەرێمی خۆشمان بی بەش نەبوو سەرەرایی کەموکوری لە سیستەمە تەندروستیەکە ئامادەی کارەساتیکی وا نەبوو بۆ تەواوی دنیاش ڤایرۆسیکە نامۆ بوو ئێستا جاریکی تر شەپۆلێکی توندتر رووبەرومان بۆتەوە سەرەتا حکومەت ریگای باشی گرتە بەر بۆ خۆپاریزی و کەرەنتین کردن بەلام خەلکی ڕێنمایەکانیان یٔیهمال کرد‌و تا گەیشتە ئەوەی یٔێستا توشی بوین بەردەوامیش دەبێت وەک دەزگای تەندروستی جیھانی ئاماژەی پیداوە تا ڤاکسینەکە ئامادە دەبێت دوور نیە ھەموو تاکیک ئەو ڤایرۆسە بگریت بۆیە بەردەوام ئاماژە بەوە دەکەن خۆپاریزی ریگا راستەکەیە.
ڤایرۆسی کرۆنا به ئاسانی ده‌گوازرێته‌وه، ئەوەی لەسەر ئێمەیە خۆمان بپارێزین و دورکهوینەوە له شوێنی قه‌ره‌باڵغ و ڕه‌چاوکردنی ڕێنماییه‌کانی خۆپارێزی و سه‌ردان نه‌کردنی یٔه‌و شوێنانه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌ی تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه زۆر گرنگه بۆ دانانی سنورێک بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه.ڕاگرتنی پاک و خاوێنی و ده‌ست شووشتنی به‌رده‌وام و دوورکه‌وتنه‌وه له که‌لوپه‌لی که‌سی توشبوو و گومان‌لێکراو.
ئێستا ھەرێم بێ خواستی خۆی ڕووبەرووی چەندین قەیران بۆتەوە کرۆناش بۆتە ھۆی وەستاندنی تەواوی ژیان و کاروبار گرنگە خەلکێ ھاوکار بێت لەوەی کە ڤایرۆسەکە زیاتر تەشەنە نەکات رێنمایەکان جیبەجی بکات و ئەرکی زیاتر نەخرێتە سەر حکومەت تا قەیرانەکان تیدەپەرێت لە ئێستادا کابینەی تازە زیاتر سەرقاڵی پلانە یٔیداریەکانن بۆ خۆپارێزی و ڕێگری لە تەشەنەکردنەکەی.
تا ئێستا هیچ ڤاکسینێک و چاره‌سه‌رێکی بنه‌ڕه‌تی نه‌خۆشی کرۆنا بوونی نییه که به شێوه‌ی کۆتایی ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی وه‌رگرتبێت لە کۆتایدا مادام وڵاتە زلھێزەکان خستۆتە حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه با ئێمەش خۆمان خۆش بوێت یٔەوە دردە بکەین بە دەرفەتێک بۆ نیشتێمانسازی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.