Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 13:21

وه‌زیری ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوور کۆبووه‌وه‌

جه‌خت له‌ پابه‌ندی حكوومه‌تی عێراق بۆ پارێزگاری له‌ ئاسایشی سنووره‌كان كراوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ فه‌ریق روكن حامد حسینی ،فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوور كرد.

له‌م باره‌یه‌وه‌ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، رایگه‌یاندووه‌، پێشوازیمان كرد له‌ فه‌ریق روكن حامد حسینی،فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوور.

هه‌ر له‌تویته‌كه‌ی وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌ كه‌ له‌ دیداره‌كه‌دا فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوور، جه‌ختی له‌ پابه‌ندی حكوومه‌تی عێراق بۆ پارێزگاری له‌ ئاسایشی سنووره‌كان له‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاسا و ده‌ستێوه‌ردانی بیانی كردووه‌ته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.