Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 11:31

د.خالس ئه‌حمه‌د: تا ئێستاش هاووڵاتیان پابەندنین

ئه‌وده‌رمانه‌ى له‌ هه‌ولێر به‌رهه‌مهێندراوه‌ سوودى زۆرى بۆ تووشبوانى كۆڕۆنا هه‌بووه‌
کوردستان TV
100%


د.خالس ئەحمد بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بو كوردستان تی ڤی ڕایگەیاند:تا ئێستاش ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان خۆیان ناپارێزن كەچی لەبەر چاوی ئەوانیش ڕۆژانه كەس و كاریان دەمرن و توشی ڤایرۆسەكە دەبن.
 
هەروەها گوتی تا ئێستا لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەک لەخەڵکی هۆشیار پابەندی ڕێنمایەکانن بەڵام بەداخەوە ،زۆرینە هێشتا  پابەند نین بە ڕێنماییەکان
بەدڵنیایی ئەگەر خەڵک ماسک ببەستن لەدەرەوە و کاتێ دەچنە شوێنی گشتی و فەرمانگەکان و دووربن لەیەکتر و دەستیان بشون ئەوا زووتر اونەخۆشیە کۆنتڕۆڵ دەبێت...
لەبەشێکی دیکەی قسەکانی دا سەبارەت بە کۆتایی هاتنی ڤایرۆساکەو چارەسەری کۆتایی دکتۆر خاڵس گوتی . ڤایرۆسەکە تازەیه هێشتا نازاندرێت جگە لە دۆزینەوە و بەکارهێنانی ڤاکسین  کە کاریگەری باشی دەبێت لەکۆنتڕۆڵ و کۆتایی هێنان بەترسناکی ڤایرۆسەکە چ ڕێگەیەکی تر هەیە بۆکۆنتڕۆڵی یان نا ؟ وەک توشبوونی زۆرینەی خەلک ، یاخود ڤایرۆسەکە دەبێتە وەرزی و ساڵانە دووبارە دەبێتەوە یان نا ؟ ئەوەش ڕوون نیە .


بۆیە هێشتا ناتواندرێت کاتێک دیاربکرێت بو کۆتایی هاتنی، سەبارەت بە جۆرێکی حەب کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا کۆمپانیای ئاوا مێدیکا لە هەولێر بۆ چارەسەری کۆڕۆنا بەرهەمی هێنا.بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی گوتی : ئەو حەبە سوودی هەبوو بۆ ژمارەیەکی باش لەنەخۆشەکان ، ئێستاش چاوەڕێین لەڕێگەی تەندروستی بەغدا بەشی کوردستان ڕەوانەبکرێت چونکە ئەوان گڕێبەستیان کردووە بۆ کڕینی ئەو دەرمانە (فاڤیپیر ) بۆ هەموو عێراق بەکوردستانیشەوە..


سەبارەت بە ڤاكسینش دخاڵس گووتى: ڤاکسین لەڕێگەی عێراقەوە دابیندەکرێت ئه‌وان گرێبەست دەکەن هەرێم گرێبەست ناکات لەو بڕەی عێراق دەیکڕێت بەشی هەرێمی لەگەڵ دەبێت.دڵنیا نیم بەشی خەمڵاندنی پێویستی هەیە ، لەگەڵ عێراق بەهەمان پلان دیاری دەکەن چەندە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.