پارتی كرێكارانی كوردستان ناسنامەی ئەو سەركردەیەی راگه‌یاند كە رۆژی سێشەممە لە بۆردومانی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا لە سنووری شارۆچكەی سیدەكان گیانى له‌ده‌ستدا
میدیای په‌كه‌كه بڵاوی كرده‌وه ، ئەو گەریلایە ناوی مورات كالكۆیە و ناسناوی عەگیت گارزان بووە و بەرپرسی خواكوڕكی پەكەكە بووە.
پارتی كرێكارانى كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، لە ئەنجامی هێرشی 11ی مانگ لە دەڤەری برادۆست (عەگید گارزان) لەگەڵ فەرماندەكانی سوپای عێراق گیانى له‌ده‌ستداوه
پارتى كرێكارانى كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه هاوڕێ عەگید گارزان، لە شاخەکانی کوردستان تەمەنێک تێکۆشا و بوو بە خاوەنی ڕەنجێکی گەورە، هاوڕێ عەگید لە ساڵی ١٩٧٥ لە شاری قەرس لەدایک بوو، لە ساڵی ١٩٩٣ لە هەرێمی خەرزان بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد، لەو ڕۆژی بەشداریکردنیەوە تا ڕۆژی گیان له‌ده‌ستدانى ، خاوەنی خۆڕاگریەکی بێ‌وچان بوو
دوای ئه‌و رووداوه‌ش وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیای بۆ به‌غدا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی توركیای كرد
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م رووداوه وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش راگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه كه‌داوای له‌په‌كه‌كه و سوپای توركیا كرد كه ناكۆكی و ململانێی سه‌ربازی خۆیان له خاكی هه‌رێمی كوردستان ببه‌نه ده‌ره‌وه و چیدیكه خه‌ڵكی كوردستان نه‌بێته قوربانی ئه‌و شه‌ڕه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.