Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 11:30

عارف تەیفور: پارتى لەبەر بەرژه‌وەندی گشتیی یادی 16ی ئاب بەشێوەیەکی جیاواز دەکاتەوە

یادێکی پیرۆزە بۆ گەلی کوردستان بەگشتی بەتایبەت بۆ پارتی
کوردستان TV
100%


عارف تەیفور ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی _ھەڵەبجە رایده‌گه‌ێنێت بۆ یادی ١٦ی ئاب، ئەمساڵ ھیچ چالاکییەک ئەنجام نادەین، تەنیا لەڕێگەی راگەیاندنەکانەوە یادەکە دەکەینەوە.

عارف تەیفور به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان  راگه‌یاند ،  بەھۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، ئەمساڵ ھیچ چالاکیمان بە بۆنەی یادی١٦ی ئاب نابێت، بەڵام بەفەرمیی یادەکە دەکەینەوە، ئەویش لەڕێگەی راگەیاندنەکانمانەوە، چونکە یادێکی پیرۆزە و پێویستە ھەموو ساڵ یادی بکەینەوە.

بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی _ھەڵەبجە ده‌شڵێـت ، جارێکی دیکە ئەو یادە زیندوو دەکەینەوە بۆ میلەتەکەمان، بۆیەشە چالاکیمان نابێت، چونکە نامانەوێت بەھۆی چالاکی و گردبوونەوەوە کەس زیانی بەرکەوێت و تووشی ئەو ڤایرۆسە ببێت.

 باسی لەوەشکردووه‌ ،  ئاھەنگ و گردبوونەوە ئەنجام نادرێت، بەڵام یادێکی پیرۆزە بۆ گەلی کوردستان بەگشتی، بەتایبەت بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندام و لایەنگرانی خۆی، کە لەڕێگەی راگەیاندنەوە گرینگی پێدەدرێت و یادەکە دەکرێتەوە، تەنھا بەشێوەی کرداری و ئەنجامدانی چالاکی یادەکە ناکرێتەوە، ئەوەش بۆ بەرژوەندی گشتیی و سەلامەتی خەڵکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.