Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 11:26

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق راگه‌یاندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌

تایبه‌ت به‌گه‌شتیاران
کوردستان TV
100%

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانیی عێراق رایده‌گه‌ێنێت ، هەموو گەشتیارێکی هاتوو و رۆشتوو لە فرۆکەخانەکانی عێراق دەبێت ئەنجامی پشکنینی PCRی تایبەت بە کۆرۆنای پێ بێت و پشکنینەکەش 48 کاتژمێری بەسەردا تێ نەپەڕیبێت.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانیی عێراق ئەمڕۆ 13ی ئاب راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوا دەکات گەشتیاران بەر لە گەشتەکانیان پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە لە پێناو دابینکردنی گەشتێکی سەلامەت بۆ هاونیشتمانیانمان، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانیی عێراق جەخت دەکاتەوە لە هەموو کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی کە لە عێراقدا کاردەکەن ئاگاداری گەشتیارەکانیان (هاتووان و رۆشتووان) بکەن کە پشکنینی کۆرۆنا PCR ئەنجام بدەن 48 کاتژمێر بەر لە وادەکەی گەشتەکەیان.

ئاماژەی بەوەیش کردووە بڕیارەکە راسپاردەی وەزارەتی تەندروستی و لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانییە و ئەوان پێوەی پابەند دەبن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.