Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 11:30

بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کۆڵبەرێک له‌بانه‌ کوژرا

ته‌مه‌نى 22 ساڵه‌
کوردستان TV
100%


هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران لە سنوورەکانی شاری بانە سەر بە پارێزگای سنە کۆڵبەرێکی لاویان کردە ئامانج و گیانی لە دەست دا.

 ڕێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە.

 

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات کە لە ئاکامی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێک بە ناوی "هادی خدری" تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی عەلی و خەڵکی گوندی "کەریم ئاوا"ی ناوچەی زێویە گیانی لە دەست داوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.