Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 11:26

وێنه‌ ... تۆمەتبارێک بەبڕێک ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکرا

بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی 14ی موخەدەرات ڕاگیراوە
کوردستان TV
100%


ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێکیان بەبڕێک ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکرد.

 له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ دوای ئەوەی زانیاری گەیشت بەھێزەکانی پۆلیس کە کەسێک بڕێک مادەی ھۆشبەری پێیە، پاش وەرگرتنی فەرمانی  دادوەر، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان توانیان تۆمەتبارەکە لەپارکی ھەواری شار دەستگیربکەن.

پۆلیسی سلێمانى راشیده‌گه‌ێنێت ، تۆمەتبارەکە ناوی (ز، ع، ح)و لەدایکبوی 1990یە، لەکاتی دەستگیرکردنیدا ھێزەکانی پۆلیس دەستیان بەسەر ئۆتومبیلی تۆمەتبارەکەدا گرت کە بێ سەرەتایە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ لەئێستادا تۆمەتباری ناوبراو بەفەرمانی  دادوەری لێکۆڵینەوەو بەپێی ماددەی 14ی موخەدەرات ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.

11


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.