Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:23

کۆرۆنا پاشه‌کشه‌ به‌ که‌رتی گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی کوردستان ده‌کات

له‌ ساڵی ڕابردوو له‌م كاتانه‌ به‌ نزیكی 1,850,000ملیۆنیك و هه‌شت سه‌دوو په‌نجا هه‌زار گه‌شتیار له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه‌
کوردستان TV
100%

وته‌بیژی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزار هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات به‌هۆی كۆڕۆناوه‌ داهاتی گه‌شتیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ بۆ ئاستی %0)) دابه‌زیوه‌و به‌راورد به‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو به‌ ڕێژه‌ی%98)) رووی له‌ پاشه‌كشه‌ كردووه‌.

كه‌رتی گه‌شتیاری له‌مساڵدا به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌ زه‌برێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت ،له‌م باره‌یه‌وه‌ نادرڕوستی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتووگوزاری هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند  "له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوو كه‌رتی گه‌شته‌ه‌گوزار هیچ داهاتی نه‌بووه‌ ته‌نیا له‌ مانگی یه‌ك ودوو ی ئه‌مساڵدا هه‌ندێ گه‌شتیار هه‌بوون به‌ڵام داهاته‌كه‌یان له‌مانگه‌كانی دواتر له‌ كارمه‌نده‌كاندا سه‌رفكرایه‌وه‌،بۆیه‌ ئه‌م ماوه‌یه‌ له‌ چاو شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو جیاوازیان زۆره‌ بۆ نموونه‌ ساڵی ڕابردوو له‌م كاتانه‌ به‌ نزیكی  1850000ملیۆنیك و هه‌شت سه‌دوو په‌نجا هه‌زار گه‌شتیار له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر گه‌شتیارێك له‌سه‌ر (300)دۆلار لێك بده‌ینه‌وه‌ به‌ نزیكی ده‌كاته‌ نیو ملیار دۆلار داهاتی كه‌رتی گه‌شتیاری بووه‌ ،به‌ڵام له‌مساڵدا نه‌بووه"

نادر روستی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێمه‌ زیاتر له‌ (227)پڕۆژه‌مان هه‌یه‌ كه‌ داومانه‌ به‌ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شت و گووزاری پێ ببوژێنینه‌وه‌ ،به‌ڵام تا ئه‌و كاته‌ی ده‌روازه‌ سنووریه‌كان نه‌كرینه‌وه‌و فڕۆكه‌خانه‌كان نه‌كرێنه‌وه‌ به‌رووی گه‌شتیاردا و كه‌رتی گه‌شتیاری نا‌بووژێته‌وه‌ هیچ پڕۆژه‌یه‌ك جێبیه‌جی ناكرێ.

شایه‌نی باسه‌ له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كانی  (هه‌ولێر_سلیمانی_دهۆك)زیاتر (625) هوتیل و (360)موتێل و زیاتر له‌ (85) گووندی گه‌شتیاری هه‌یه‌ ،وه‌ زۆر پڕۆژه‌ی تریش هه‌ن ،به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م بارودۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستان تێی كوتووه‌ هه‌ریه‌ك له‌ شه‌ری داعش و باروودۆخی سیاسی و ڤایرۆسی كۆڕۆنا خاوه‌ن پرۆژه‌كان نه‌یانتوانیووه‌ پرۆژه‌ی باشتروو جوانتر به‌رهه‌مبهینن.

موسعه‌ب رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.