قائیمقامی سۆران رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ هه‌ینی 49 كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته 691 كه‌س.
ئه‌مرۆ هه‌ینی كرمانج عزه‌ت قائیمقامی سۆران به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: له ده‌ڤه‌ری سۆران 49 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایر‌وسی كۆرۆنا تۆماركران.
قائیمقامی سۆران گوتیشی: له ئه‌نجامی پشكنین بۆ 148 كه‌س، 49 كه‌سیان ده‌ره‌نجامی پشكنینه‌كه‌یان پۆزه‌تیڤ ده‌رچوون.
دوو ڕواندز و سێی خەلیفان و ئەوانی دیكه ناو سۆران .
لە گەڕەکان:
زانیاری، دیانا ، زۆزک ، برایەتی ، ھەرێم ، ئازادی ، شەھیدانی ئازادی ، جندیان ، سەروچاوە ، چەمی ڕێزان ، وەستا رەجەب ، نەھری ، بەرخۆدان ، شۆڕش ، گوڵان ، نەورۆز ، مجیدئاوا .
كۆی گشتی تووشبووان له‌م سنووره گه‌یشته 691 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.