Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 09:32

هاتووچۆی گەرمیان: بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ که‌سێک گیانی له‌ده‌ستدا

زیانی ماددی بەر ئۆتۆمبێل و ستوونی کارەبا ده‌كه‌وێت
کوردستان TV
#7
100%


بەهۆی ڕووداوێکەوە له‌ گه‌رمیان کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیكه‌ بریندار بوو، زیانی ماددی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکان و ستوونی کارەبا کەوتوو.

هاتووچۆی گەرمیان رایگه‌یاند: ئەمشەو لەسەر ڕێگای پشتێنەیی کەلار ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا، ڕووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل بووە لەجۆرەکانی نیسان سێنترا و کیا سۆرینتۆ، بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێری کیاکە گیانی لەدەستدا و سەرنشینێک بەسەختی بریندار بوو، زیانی ماددی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکان و ستوونی کارەبا کەوتووە،

ده‌شڵێت: برینداربووه‌ و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژار کراوە، مەفرەزەکانی هاتوچۆ هێڵكاری لەسەر ڕووداوه‌كه‌ ده‌كه‌ن و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.