Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:54

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته‌ لوبنان

پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ری به‌یروت چه‌ندین سه‌ركرده‌ی وڵاتان سه‌ردانی لوبنانیان كرد
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێك گەیشتە وڵاتی لوبنان، بڕیارە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی كاربەڕێكەری ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.

له‌ راگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاتووه‌، ئەمڕۆ محەمەد جەواد زەریف بە سەردانێك گەیشتۆتە لوبنان و لەگەڵ شەربل وەهبە، وەزیری دەرەوە لە حكومەتی كاربەڕێكەری ئەو وڵاتە و ژمارەیەک بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ سەردانەکەی جەواد زەریف تایبەت دەبێت بە تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتەكانی پەیوەست بە تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت و چۆنیەتی پێشكەشكردنی هاوكارییەكان بە لوبنان.

پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ری به‌یروت چه‌ندین سه‌ركرده‌ی وڵاتان سه‌ردانی لوبنانیان كرد، ئاماده‌ی خۆیان بۆ ئه‌م وڵاته‌ ده‌ربڕی، كه‌ بەهۆیەوە (171) کەس کوژران و زیاتر لە شەش هەزار کەسی بریندار بوون، زیانێكی ماددی زۆریش به‌م وڵاته‌ كه‌وت.

پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ری به‌یروت خۆپیشاندان لەو وڵاتە  دژ بە دەسەڵاتی سیاسی بەردەوامن و بەشی زۆریان داوای هەڵوەشاندنەوەی هەموو دامەزراوە حكومییەكان دەكەن.

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.