تا بەیانی ئەمڕۆ هەینی، ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان، 21 ملیۆن كەسی تێپەڕاند.
بەگوێرەی ئامارەكانی داتا سەنتەری جیهانی، تا بەیانی ئەمڕۆ هەینی، ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان، گەیشتە 21 ملیۆن و 50 هەزار و 712 كەس.
بەپێی ئامارە فەرمییەكانی ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان، هەر بەپێی ئەو ئامارانە، 13 ملیۆن و 866 هەزار و 650 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، تا ئێستاش 762 هەزار و 500 كەس لە سەرانسەری جیهاندا بەهۆی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە.
شایهنی باسه ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە لە مرۆڤێكەوە بۆ مرۆڤێكی دیكە دەگوازرێتەوە و رێكخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەكی جیهانی داناوە، لە كۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.