له گوندی ئه‌ره‌دنا سه‌ر به قه‌زای ئامێدی، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا ئۆتۆمبێلێكیان كرده ئامانج، زیانی گیانی لێكه‌وتۆته‌وه .
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا ل گوندێ ئەرەدنا ل ناحیا سەرسنکێ یا گرێدایێ قەزا ئامێدیێ، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا ئۆتۆمبێلێكیان كرده ئامانج، له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌دا دوو كه‌س گیانی له ده‌ستداوه كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو.
ده‌شڵێت: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان تیڤی كه‌وتووه، بۆردومانه‌كه گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ی كردۆته ئامانج، له بۆردومانه‌كه‌دا دوو كه‌س گیانی له ده‌ستداوه كه‌سێكی دیكه برینداربووه، ئۆتۆمبێله‌كه‌ش له جۆری سوناتایه.
خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش به په‌یامنێری كوردستان تیڤی یان راگه‌یاندووه، به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مرۆی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا، زیانێكی زۆر به‌ر زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان كه‌وتووه.
شایه‌نی باسه شه‌وی رابردووش پێنج شه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی، لە گوندی رەشانکێ لە نزیک گەلی زاویتەی سەر بە شارۆچکەی زاویتە سه‌ر به پارێزگای دهۆک، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان بۆردومانکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.