Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 07:23

ئۆتۆمبێلێک لە ماتۆرسکیلێک دەدات شوفێری ماتۆرسکیل گیان له‌ ده‌ستده‌دات

شوفێری ئۆتۆمبێلەكە جێده‌هێڵێت
کوردستان TV
#7
100%


وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: شه‌وی رابردوو ئۆتۆمبێلێك لە ماتۆرسكیلێكی داوە و دەستبەجێ شۆفێرەی ماتۆرسكیلێكه‌ گیانی لەدەستداوە، بەڵام شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەی جێیهێشتوە و هەڵاتووە.

فازل حاجی، وتەبێژی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: کاتێک بێ ویژدانی دەگاتە لوتکە دەبێت چاوەروانی کارەسات بین، کاتژمێر 1ی شه‌وی رابردوو لەسەر رێگای سەرەکی شەقڵاوە - قەندیل لەنزیک باسرمە، ئۆتۆمبیلێکی نەناسراو کە بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان لاندکرۆزێک بووە خۆی دەکێشێت بەماتۆرسکیلێک کەلەسەر رێگایەکە دەرۆیشت و هەر لەشوێنی رووداوەکە شۆفێری ماتۆرسکیلەکە گیانی لەدەستداوە.

فازل حاجی راشیگەیاند: شوفێری لاندکرۆزەکە لەجیاتی ئەوەی دەستی یارمەتی بۆ قوربانیەکە درێژ بکات و بیگەیەنێتە نەخۆشخانە، بەڵکو بتوانێت رزگاری بکات و گیان لەدەستنەدات، یەکسەر رایکردووە و شوێنی رووداوەکەی جێهێشتوە.

گوتیشی: لێکۆڵینەوە لەلایەن پۆلیسەوە بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی بکەری رووداوەكە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.