Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 07:28

له‌ سیده‌کان گه‌ریلاکانی پەکەکە و سەربازانی تورکیا تەقەیان له‌ پێشمەرگە کرد

لەکاتی تێپەڕبوونی دوو ئۆتۆمبێلی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان
کوردستان TV
#7
100%

له‌ ده‌ڤه‌ری سیدەکان گه‌ریلاكانی پەکەکە و سەربازانی تورکیا تەقە یان لە ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرد.
 
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕێگای گەروی باران و لەنزیک گوندەکانی گەلی شێخ زادان  و لەکاتی تێپەڕبوونی دوو ئۆتۆمبێلی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەئةركى خؤيان لة بنكه‌ی گردی گۆڕمەمک بۆ گوندەکانی ئالەکان و گۆڕەشێر، لەیەک کاتدا لەلایەن گه‌ریلاكانی پەکەکە بەچەکی سوک و لەلایەن سەربازانی تورکیاشەوە بە دۆشکە تەقە لە ئۆتۆبێلی هێزه‌كانی پێشمەرگە کراوە.

گوتیشی: بەپێی زانیاریەکانی کوردستان تیڤی لە کاتی تەقەکردنی ھەردوولا  له‌ ھێزەی پێشمەرگە گوڵەیەک بەر ئۆتۆمبێلی عەقید سەلاح محەمەد فەرماندی بەتالیۆنی  دووی ھێزی سیدەکان کەوتووە، خۆشبه‌ختانه‌ ھیچ زیانی گیانی نەبووە.

لای خۆشیەوە عەقید سەلاح محەمەد ئەو ھەواڵەی بۆ كورستان تیڤی پشت ڕاست کردەوە و گوتی ئێمە وەک ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ئەرکی پاراستنی خاک و سنورەکانی کوردستان داین و فەرمانیشمان پێنە کراوە، وەڵامی ھیچ ھێزێک چەکداری و سەربازی بدەینەوە.

جێگای باسە لەڕۆژی 11-8-2020 لە گەری سنگاو و بەربزین گه‌ریلاكانی پەکەکە تەقەیان لەھێزێکی پاسەوانی سنور کرد و بەھۆی تەقەی ھەڕەمەکی گه‌ریلاكانی پەکەکە شوانێک بریندار و ھەرھەمان ڕۆژ لە بێرمی دیندارانی سنوری کێلەشینی دەڤەری سیدەکان فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکیا ھێزەکانی پاسەوانی سنوری سەر بە حکومەتی عێراق یان بۆردومان کرد کە تیمی پاسەوانی سنور بۆ ھێورکردنەوە گفتوگۆ لەگەڵ گه‌ریلاكانی پەکەکە چووبوون بۆ ئەو شوێنەو لەئەجامی بۆردومانی فڕۆکەی تورکیا دوو فەرماندی باڵای پاسەوانانی سنورد بە پلەی عەمید وبەناوەکانی محەمەد ڕەشید فەرماندی ھێزی دووی سۆران و زوبێر خالی تاجەدین فەرماندەی بەتالیۆنی سێ ی باڵەکایەتی شەھید  بوون و بەرپرسێکی باڵای گه‌ریلاكانی پەکەکەش گیانی لەدەست دا ، بۆردمان کردنی فەرماندەکانی پاسەوانی سنور لەلایەن تورکیاوە کاردانەوەی ھەرێمی نیودەوڵەتی لێ کەوتەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.