بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بڵاویكردهوه، قوتابیهكی نابینا توانی لەپۆلی 12ی وێژەیی، نمرەی 91% بەدەست بێنێت.
له راگهیهندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر هاتووه، قوتابی (محەمەد عەلی كەریم) لەپۆلی 12ی وێژەیی لە ئامادەیی ئەحمەدی خانی كوڕان كە خاوەن پێداویستی تایبەتەو ئەگەرچی (نابینایە بە ڕێژەی ١٠٠٪ ) بەڵام توانی بە تێكڕای نمرەی ٩١٪ لە قۆناغی ئامادەیی دەربچێت.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا پەروەردەی هەولێر سوپاس و دەستخۆشی لە خانەوادە و مامۆستایان و كارگێری ئامادەییەكە كردووە بۆ ئەو نمرەیەی ئەو قوتابیه بەدەستیهێناوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.