ئه‌مرۆ 14/8/2016 ساڵیادی شه‌هید مسته‌فای وێنه‌گری كوردستان تیڤی یه، كه چوار ساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆ، شه‌هید مسته‌فا سعید له له كاتى رووماڵكردنى شه‌ڕێكی ده‌سته‌و یه‌خه‌ى نێوان پێشمه‌رگه‌و تیرۆریستانى داعش له میحوه‌ری خازر له گوندی قه‌ریه‌تاغ له ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌ده ستی تیرۆستانی داعش شه‌هید كرا.
له ساڵیادی شه‌هید بوونی مسته‌فای وێنه‌گر ، ساڵانه وه‌ك وه‌فایه‌ك و رێزگرتن ، بۆ گیانی پاكی له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی كوردستان تیڤی رێورسهمێك له‌سه‌ر گلكۆی رێك ده‌خرا به‌ڵام ئه‌م ساڵ به هۆی بڵاو بووونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ، له‌سه‌ر بڕیار خانه‌واده‌كه‌ی هیچ مه‌راسیمێك ئه‌نجام نادرێت .
شه‌هید مسته‌فا سه‌عید خاوه‌نى چوار منداڵ بوو و له ماوه‌ى نۆ ساڵ كاركردنى له كوردستان تیڤى وه‌ك وێنه‌گر به‌رده‌وام به دڵسۆزى و ماندوونه‌ناسى كاره‌كانى خۆى ئه‌نجام داوه و له دواى هێرشى تیرۆریستانى داعش بۆ سه‌ر كوردستان، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژى تیرۆریستانى داعش بووه و وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌كى میدیاكار له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانى ڕووماڵى سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كردووه و سه‌ره‌نجام رۆژى یه‌كشه‌ممه 14ى 8ى 2016 له میحوه‌رى خازر و له كاتى پێشڕه‌ویى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و ڕوومالكردنى سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه له گوندى قهریهتهخ به ته‌قه‌ى تیرۆریستانى داعش شه‌هید بوو.
شایانی باسه كوردستان تیڤى هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامهزراندنییه وه به ده‌یان كارمه‌ندى له پێناو گه‌یاندنى حه‌قیقه‌ت و دۆزى ره‌واى گه‌لى كوردستان بۆته قوربانى و شه‌هیدكراون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.