دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵان له ئاوی گه‌لی پێدیلێدا خنكا.
له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه په‌روه‌ر مه‌حه‌مه‌د په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێیڕاگه‌یاندین: كاتژمێر 4:30 خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌نجێك به ناوی " عه‌گید حوسێن" كه ته‌مه‌نی 27 ساڵ بووه، له كاتی مه‌له‌كردن له ئاوی گه‌لی پێدیلێ دا خنكا.
ڕاشیگه‌یاند پاش ڕووداوه‌كه تیمه‌كانی ژێر ئاوی به‌رگری شارستانی دهۆك گه‌یشتنه شوێنه‌كه و توانیان به ماوه‌یه‌كی كه‌م ته‌رمی گه‌نجه‌كه له ئاوه‌كه‌دا ده‌ربهێنن و ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی بكه‌ن له دهۆك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.