Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 02:41

پێکوته‌ رووسییه‌که‌ به‌ کوێ گه‌یشت؟

سه‌رۆكی سه‌نته‌ری گامالیا.. هیوادارین پێكوته‌كه‌ له‌ماوه‌ی ساڵێكدا به‌ته‌واوی به‌رده‌ست بێت
کوردستان TV
100%

پێكوته‌ی دژه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ له‌لایه‌ن رووسیاوه‌ راگه‌یه‌نراو كاردانه‌وه‌ی زۆری نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێنا ، له‌ئێستادا سه‌رۆكی سه‌نته‌ری دۆزینه‌وه‌ی پێكوته‌كه‌ ده‌ڵێت: هیوادارین‌ له‌ماوه‌ی 9 تا 12 مانگدا پێكوته‌كه‌ به‌پێی پێویستی هاووڵاتیانی رووسیا به‌رهه‌م بهێندرێت.

ئه‌لێكسه‌نده‌ر گیسینبێرگ، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری گامالیا -ی رووسی بۆ زانستی په‌تاو زینده‌زانی وورد، هیواداره‌ له‌ماوه‌ی 9 تا 12 مانگدا پێكوته‌ی دژه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌پێی پێویستی هاووڵاتیانی رووسیا به‌رهه‌م بهێندرێت.

هه‌روه‌ها گوتی: راده‌ستكردنی پێكوته‌كه‌ له‌ 10 تا 15 ناوچه‌ی وڵاته‌دا ده‌بێت،به‌ڵام هیچ شوێنێكی به‌دیاریكراوی ده‌ست نیشان نه‌كرد.

شایانی باسه‌ دوێنێ هه‌ینی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووساندا گوتی: زۆر له‌باره‌ی پێكوته‌كه‌ رووسییه‌كه‌ نازانین، به‌ڵام هیوادارم پێكوته‌كه‌ كارابێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.