له ساتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ری به‌یروت ،چه‌ندین روداوی سه‌رسوهێنه‌ر له رێگه‌ی ڤیدیۆ ، له چه‌ند شوێنیكی جیا جیا بڵاو كرانه‌وه .
یه‌كێك له‌و ڤیدیۆیانه له دایك بوونی منداڵێك بوو،له نه‌خۆشخانه‌ی له دایك بوون ،له‌و ساته‌ی دكتۆر له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كه بوو خه‌ریكی منداڵبوون بوو ، له ناكاو ژوره‌كه وه‌ك بوومه‌له‌رزه هه‌ژا ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كه خاپوور بوون ، دكتۆره‌كه‌ش به‌سوكی بریندار بوو خۆی ، له سوچێكی ژووره‌كه بینیه‌وه به ترس و سه‌رسوڕمانه‌وه سه‌یری منداڵه‌كه‌ی ده‌كرد.
باوكی منداڵه‌كه له رێگه‌ی مۆبایله‌كه‌ی ساتی روودانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی وێنه‌ی گرتووه.
شایانی باسه له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ری بیروت كه‌له 4ی ئاب رووی دا ژماره‌ی كوژراوانی ، زیاتر له 154 كه‌س بوو وه پێنج هه‌زاریش بریندارن بوون..
وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.