ژماره‌ی تووشبووانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له كیشوه‌ری ئه‌فریقا، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ یه‌ك ملیۆن و ١٠١ هه‌زار و ٦٥ كه‌س.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی "Worldometer" كه پشت به ئاماره نوێیه‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت له جیهاندا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له‌سه‌رتاسه‌ری كیشوه‌ره‌كه‌دا، ١٢ هه‌زار و ٢٨٨ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆمار كراوه و ژماره‌ی تووشبووان به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ یه‌ك ملیۆن و ١٠١ هه‌زار و ٦٥ كه‌س.
هاوكات ٤١٢ تووشبووی دیكه‌ی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، ٢٥ هه‌زار و ١٣٩ كه‌س.
زۆرترین گیان له‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له‌و كیشوه‌ره به گیانله‌ده‌ستدانی ١١ هه‌زار و ٥٥٦ كه‌س له كۆماری باشووری ئه‌فریقا تۆمار كراوه و به گیانله‌ده‌ستدانی پێنج هه‌زار و ١٢٤ كه‌س میسر له ریزی دووه‌مدا دێت و به‌دوا ئه‌ویشدا، به گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زار و ٣٥١ كه‌س جه‌زائر دێت.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كان له كۆماری باشووری ئه‌فریقا گه‌یشتووه‌ته، ٥٧٩ هه‌زار و ١٤٠ كه‌س له میسریش گه‌یشتووه‌ته، ٩٦ هه‌زار و ٢٢٠ كه‌س و به دوای ئه‌ویشدا به تۆماركردنی ٤٨ هه‌زار و ٤٤٥ حاڵه‌ت نێجیریا دێت له زۆری حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كاندا.
له كاتێكدا ته‌واوی تووشبووانی كۆرۆنا له مۆریسیوش چاكبوونه‌ته‌وه؛ له ئێریتێریا و سیشێل تا ئێستا حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه تۆمار نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها تا ئێستا ٨١٤ هه‌زار و ٣٧٥ تووشبووی په‌تاكه له كیشوه‌ره‌كه چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.