كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی خاسه، زیانێكی گه‌وره به‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌كه‌وێت و ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی قەزای پشدەر و هه‌زاران ماسیش له ناوده‌چن.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: كه‌م بوونه‌وه‌ی ئاوی خاسه سەرباری ئەوەی ھەزاران ماسی لەناودەچن، دەبێتە ھۆی كەمبوونەوەی ئاوی زێی بچووك و لە ئەنجامیشدا كەمبوونەوەی كارەبای نیشتیمانی.
ھەروەھا زیانێكی ماددیی گەورەش به‌ر كەرتی كشتوكاڵ ده‌كه‌وێت و ھەروەھا پرۆژه‌ی ئاوی خواردنەوەی قەزای پشدەر كە لەسەر زێی خاسەیه مەترسی كەوتۆتە سەر و ئەگەر ئێران ئاوەكە بەرنەداتهوه خەڵكی دەڤەرەكە بێ‌ئاو دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.