Erbil 38°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 09:37

پارێزگاری هەولێر: هێشتا نه‌چووه‌ بچێت، ئه‌و خه‌ڵکه‌ خۆی بپارێزێت سه‌رده‌که‌وین

هاووڵاتیان وەك پێویست خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا ناكەن
کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێر لەكاتی خەڵاتكردنی قوتابیانی یەكەمەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕاگەیاند: ئەوەی نەماندەویست پێی بگەین، پێی گەیشتووین و ئێستا لە دۆخێكی سەختداین.

د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: به‌داخه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌مان ده‌خواست پێی گه‌یشتیتن، زۆریش هه‌واڵماندا نه‌گه‌ینه‌ ئه‌م قۆناغه‌، به‌ڵام بینیتان رێكاری زۆر توندمان گرته‌ به‌ر، به‌ڵام خۆپارێز و پابه‌ندبوونه‌ له‌ ئاستی پێویست نه‌بوو، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد ئێمه‌ی گه‌یانده‌ ئه‌م رۆژه‌ سه‌خته‌.

پارێزگاری هەولێر گوتیشی: ئێستاش ئێمه‌ وه‌كو ئیداره‌ی پارێزگا له‌ تواناماندا بێت ده‌یكه‌ین، بۆ پاراستنی خه‌ڵك، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕووی ته‌ندروستییه‌وه‌ دارووخانی ته‌ندروستی نه‌بین بتوانین، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی نه‌خۆشه‌ وه‌ری بگرین له‌ نه‌خۆشخانه‌كان، هه‌موو شتێكمان كردووه‌، هێشتاش نه‌چووه‌ بچێت، ئه‌و خه‌ڵكه‌ خۆی بپارێزێت سه‌رده‌كه‌وین و ئه‌م دۆخه‌ تێده‌په‌رێنین، به‌ڵام تاكه‌ چاره‌سه‌ر به‌ تێڕوانینی ئێمه‌ وه‌كو ژووری ئۆپه‌راسیۆن، ئه‌وه‌یه‌ پێیان ده‌ڵێن كه‌ ماسك ببه‌ستن، له‌ شوێنی قه‌ره‌باڵغ دووربكه‌ونه‌وه‌ وه‌ خۆ بپارێزن.

پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی: ئه‌وانی تا دوێنێ  دیان گوت ئه‌و نه‌خۆشییه‌ بوونی نییه‌، یان مه‌ترسیدار نییه‌، ئێستا ده‌بینین هه‌ر رۆژێ پێشوازی له‌ جه‌نازه‌ی ئه‌زیزو كه‌سێكی نزیكی خۆمان ده‌كه‌ین، ده‌بینی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ چۆن گیرۆده‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌  كوشنده‌ییه‌ بوونه‌.

پارێزگاری هه‌ولێر گوتی: لێره‌وه‌ داوا ده‌كه‌م ئه‌م ڤایرۆسه‌ نه‌گیرسه‌ به‌راستی مه‌ترسیداره‌، هیوادارم ئه‌م خه‌ڵكه‌ هاوكارمان بێت ئه‌م قۆناغه‌ سه‌خته‌ تێپه‌رێنین، من ئێستاش پێم باشتره‌، خه‌ڵك خۆی بپارێزی، تێروانیمان وایه‌ ئه‌گه‌ر خۆمان بپارێزین له‌ رۆژانی داهاتوو ئاماره‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.