Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 03:29

سبه‌ی وێستگەی گۆڕینی کارەبای (33 / 11 kv ) شێروان مەزن ده‌که‌وێته‌ کار

لەژێر چاودێری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
کوردستان TV
#7
100%


لەژێر چاودێری رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سبەی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ سنووری شێروان مەزن، وێستگەی گۆڕینی كارەبای (  33 /  11 kv  ) ده‌كه‌وێته‌ كار.

سبەی لەشێروان مەزن لەگوندی كانی لینج بەئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و دكتۆر فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر كاتژمێر 11:30 ی پێش نیوەڕۆ وەزارەتی كارەبا وێستگەی گۆڕینی كارەبای (  33 /  11 kv  ) شێروان مەزن و پرۆژەی هێڵی پاڵەپەستۆی بەزری گواستنەوەی كارەبا 33 kv  و دەركردنی فیدەرەكانی  kv11  دابەشكردنی كارەبا لەقەزای مێرگەسۆر لەپارێزگای هەولێر دەكاتەوە.

كە لەلایەن هەردوو كۆمپانیای شاندزو مەلەك و وەزارەتی كارەبا بونیاتنراوە
تێكڕای تێچوونی دامەزراندنی هەرسێ پرۆژەكە  (  7357800)  حەوت ملیۆن و سێ سەدو پەنچاو حەوت هەزار و هەشت سەد دۆلاری ئەمەریكی یە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.