Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:39

ئه‌مرۆ له‌ عێراق زیاتر له‌ چوار هه‌زار که‌س تووشی کۆرۆنا بوون

ژمارەى تووشبووان گەیشتە 172583
کوردستان TV
#16
100%


وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگه‌یاند: 4293 تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و تا ئه‌مرۆ کۆى ژمارەى تووشبووان به‌م ڤایرۆسه‌ گەیشتە (172583) کەس.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 15ی ئابی 2020 وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌، له‌م ماوه‌یه‌دا 4293  كه‌سه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 76  تووشبووه‌ش گیانی له‌ ده‌ستدا و  2571 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها  هەولێر 443 و لە سلێمانی 148 كەركوك 184 و دهۆك 67 حاڵەت تۆماركراوە.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌، ژمارەی ئەو کەسانەی بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 5785 تووشبوو.

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.