Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 03:33

چامپیۆنزلیگ.. لە قۆناغی چارەگی کۆتایی بارسێلۆنا زۆر بە قورسی بەرامبەر بایرن میونشن دۆرا

لە مێژوویی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا
کوردستان TV
100%

لە قۆناغی چارەگی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا ناسراو بە " چامپیۆنزلیگ " یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بە ئەنجامێكی گەورە و چاوەڕواننەكراو (8-2) لە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بردەوە.

لە قۆناغی چارەگی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا هەردوو یانەی بایرن میونشن و بارسێلۆنا رووبەری یەكتر بوونە.

لەگەڵ دەستپێكردنی یارییكە و لە خولەكەی چواردا، یاریزانی بایرن میونشن، تۆماس مولەر گۆڵی یەكەمی بۆ یانەكەی تۆماركرد، بەڵام لە خولەكەی حەوتدا یاریزانی بایرن میونشن، داڤید ئالابا بە هەڵە گۆڵێكی لە خۆیان تۆماركرد و ئەنجامەكەی بۆ بارسێلۆنا یەكسان كردەوە.

دوای یەكسابوونی ئەنجامی یارییەكە، یاریزانانی یانەی بایرن میونشن هەوڵەكانیان چڕكردەوە و فشاری زیاتریان بۆسەر گۆڵی یانەی بارسێلۆنا دروستكرد و لەو چوارچێوەیەدا لە خولەكەكانی 21، 27 و 31 ئیڤان پێریشیچ، سێرج نابری و تۆماس مولەر سێ گۆڵی دیكەیان بۆ بایرن میونشن تۆماركرد.

ئەنجامی گێمی یەكەمی یارییەكەیش بە چوار گۆڵی بایرن میونشن بەرامبەر بە گۆڵێكی بارسێلۆنا كۆتایی هات.

هاوكات لە گێمی دووەمی یارییەكە و لە خولەكی 57دا یاریزانی بارسێلۆنا، لویس سوارێز گۆڵی دووەمی بۆ یانەكەی تۆماركرد ، بەڵام كەرنەڤاڵی گۆڵەكانی بایرن میونشن دەستیان پێكردەوە و چوار گۆڵی دیكەیان لە رێگە هەریەك لە یاریزانان كیمیچ، لیڤاندۆڤسكی و فیلیپ كۆتینیۆوە تۆماركرد، كە كۆتینیۆ دوو گۆڵی تۆماركرد.

بەم ئەنجامە بارسێلۆنا تووشی گەورەترین دۆڕان بوو لە مێژوویی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، بایرن میونشنیش سەركەوت بۆ قۆناغی پێش كۆتایی خولەكە و بەرامبەر بە براوەی یاریی نێوان مانچستەر سیتی و لیۆن یاری دەكات.

ئەمڕۆ شەممەیش لە یاری قۆناغی چارەگی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا هەردوو یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی و لیۆنی فەڕەنسی رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.

 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.